جوتیار عادل: هیچ گرفتێك له‌به‌رده‌م ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه نه‌ماوه

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ گرفتێك له‌به‌رده‌م ناردنی 400 ملیار دیناره‌كه نه‌ماوه.
جوتیار عادل گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بەدواداچوونمان بۆ 400 ملیار دینارەكەی بەغدا كردووە و گرفتێكی گەورە لەبەردەم ناردنەكەی نەماوە و تەنیا ھەندێك وردەكاری كارگێڕی ماون.
جوتیار عادل گوتیشی: "لیژنە تایبەتەكان بەردەوامن لە گفتوگۆ و هه‌روه‌ها ھەماھەنگی بەردەواممان لەگەڵ حكومەتی عێراق ھەیە".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رۆژی (13ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، بڕیاریدا به ناردنی 400 ملیار دینار بۆ مانگەکانی یازدە و دوازدەی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2022.