ئەمه‌ریکا جەخت لە یەکڕیزیی کورد دەكاتەوە

K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، له رێگه‌ی تویتێكه‌وه جه‌خت له یه‌كڕیزی كورد ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 18ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2023)، كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، تویتێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: برێت مەكگۆرك رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، لە كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی یه‌كێتی، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی یه‌كڕیزی كورد كرده‌وه، بۆ به‌ره‌و پێشبردنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبهشەكان و خۆشگوزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لانی عێراق.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، برێت مه‌كگۆرك رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی یه‌كێتی، كۆبووه‌وه.
In high level engagements, w/ @IKRPresident, @masoud_barzani, @qubadjt, @Bafeltalabani, White House Coordinator @brett_mcgurk & SPE @amoshochstein stressed the importance of Kurdish unity to advance shared interests & for the prosperity of the IKR & all of Iraq. pic.twitter.com/dMypSTVWUV
— U.S. Consulate General Erbil (@USCGERBIL) January 18, 2023