سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان دەکات

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2023 لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان کرد کە پێکھاتبوو لە: د. ئۆرھان حیکمەت عەزیز ئۆغلۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان و د.کاروان یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و د. ئیدریس محەمەد تاھر سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و د.نورەدین ئیسماعیل سەرۆکی زانکۆی ھەولێری پزیشکی و د. شیروان شەریف قرتاس سەرۆکی زانکۆی سۆران و د. ئەحمەد دزەیی سەرۆکی زانکۆی بەیان.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان کورتەیەکیان لە بارەی بارودۆخی زانکۆ و ناوەندە ئاکادیمییەکان و ئاستی گەشەی زانستی لە هەرێم خستەڕوو. هەروەها  پێزانییان بۆ  پەرۆشیی سەرۆک بارزانی هەبوو کە لە سی ساڵی ڕابردوودا هەمیشە پشتیوانی زانکۆ و ناوەندە ئاکادیمییەکانی هەرێمی کوردستان بووە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی رۆڵی زانکۆ و ناوەندە زانستییەکان لە پێشخستنی رەھەندە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردستانی و بەرزکردنەوەی ئاستی تێگەیشتن و پێگەیاندنی تاک ئاڵوگۆڕ کرا.

.