به‌غدا.. نێچیرڤان بارزانی و محه‌ممه‌د حه‌لبووسی كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌غدا كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 21ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2023)، ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كورستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: له‌ميانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پشتگيرى له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنى له جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى به‌پێى رێككه‌وتنى سياسيى پێكهێنانى حكوومه‌ت كرده‌وه، كه ده‌ركردنى ژماره‌يه‌ك ياسا له خۆی ده‌گرێت.