فوئاد حوسێن بۆ كوردستان24: ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ـی عێراق ئاماده‌یه‌

فوئاد حوسێن
فوئاد حوسێن

K24 - هەولێر:

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ کاروباری ئابووری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ـی عێراق ئاماده‌یه‌.

دكتۆر فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ کاروباری ئابووری و سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تایبه‌ت به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، ره‌شنووسی بودجه‌ی 2023ـی عێراق ئاماده‌یه‌ و  بڕه‌كه‌ی پتر له‌ 130 ملیار دۆلاره‌، به‌و پێیه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌ نێوان 65 تا 75 دۆلار مه‌زه‌نده‌كراوه‌.

هه‌روه‌ها فوئاد حوسێن راشيگەیاند، ژمارەیەک کۆبوونەوەی چڕیان لە بارەی رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 ئەنجامداوە و رەشنووسەکە ئامادەیە و پێداچوونەوەی کۆتایی بۆ دەكرێت.

ده‌شڵێت: "لە رۆژانی داهاتوو پاش تەواوبوونی، رەوانەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی دەکەین".