سبەی شاندێکی پەرلەمانی کوردستان دەچێتە بەغدا
K24 – ههولێر:
بڕیارە سبەی دووشەممە (23ـی كانوونی دووهم/ یهنایری 2023) شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بچێته بەغدا و لەگەڵ پەرلەمان و حکوومەتی فیدراڵ کۆببێتهوه.
موحسین دۆسکی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند بڕیارە سبەی شاندێکی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی ناوخۆ بچێتە بەغدا.
لەبارەی مەبەستی سەردانەکە گوتیشی: لەو سەردانەدا شاندهكه لەگەڵ پەرلەمانی عێراق و حکوومەت کۆدهبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئەمنی و رووبەڕووبونەوەی تیرۆر و هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دهكرێت.