سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له كۆبوونه‌وه‌دایه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك له كۆبوونه‌وه‌دایه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (23ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كه پێكهاتووه له هه‌ر یه‌ك له رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مان؛ هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قاوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له كۆبوونه‌وه‌دایه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی هۆشمه‌ند سادق، په‌یامنێری كوردستان24، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
رۆژی پێنجشه‌ممه (19ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "من له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووم، هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت و درێژ نه‌كرێته‌وه، به هه‌ر حاڵ ده‌بێت ئه‌مساڵ هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكرێت، من خۆم به هه‌موو توانای خۆم پشتیوانی ئه‌وه‌م هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت و هیچ رێگه‌ش به بیانوو نه‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چیتر دوابخرێت. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌تیشه، دابینكردنی پێداویستییه‌كانه، ئاماده‌ین جێبه‌جێی بكه‌ین، به‌شێكیشی لایه‌نی یاساییه، هیوادارم ئه‌وانیش چاره‌سه‌ر بكرێن و ئیتر به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو و بێگه‌رد."
ئەمە لە کاتێکدایە زۆربەی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن و پارتی دیموکراتی کوردستانیش جەخت دەکاتەوە، دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت و بۆ ئەومەبەستەش دەستپێشخەریەکی راگەیاندووە.