حزبوڵڵا ته‌قينه‌وه‌كانى سعووديه ئيدانه ده‌كات
ته‌قينه‌وه‌كانى سعووديه بوونه‌ته جێى نيگه‌رانى لايه‌نه شيعييه‌كان و له ريزى ئه‌و لايهنانهشدا كه تهقينهوهكانيان ئيدا كرد، حزبوڵڵاى لوبنانه.
K24 – هه‌ولێر:
ته‌قينه‌وه‌كانى سعووديه بوونه‌ته جێى نيگه‌رانى لايه‌نه شيعييه‌كان و له ريزى ئه‌و لايهنانهشدا كه تهقينهوهكانيان ئيدا كرد، حزبوڵڵاى لوبنانه.
دوێنێ له سه‌روبه‌ندى بهربانگكردنهوهدا له ناوچه‌ى قهتيفى شيعه نشينى عه‌ره‌بستان و شارى مه‌دينه ژماره‌يه‌ك ته‌قينه‌وه رووياندا.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا حزبوڵڵاى لوبنان رايگه‌ياند، ئه‌و كرده‌وانه‌ى تيرۆريستان له ناوچه جياجياكانى وه‌ك عێراق و به‌نگلاديش و لوبنان و وڵاتانى ديكه ئهنجامياندان ئاماژه‌ن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تايه‌كى مه‌ترسيدار و ئه‌وه‌ش پێويستى له هه‌وڵ و كۆششى هه‌موو لايه‌ك هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت بنه‌بڕ كرێن.
له به‌ياننامه‌كه‌يدا حزبوڵڵاى لوبنان به پێويستى زانى وڵاتانى ناوچه‌كه هه‌ماهه‌نگى زياتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌يه‌كه‌وه رووبه‌ڕووى ئه‌و مهترسييانه ببنه‌وه كه روويان له ناوچه‌كه كردووه.