وێرانكارى كه‌ڕاده له ئاسمانه‌وه ببينه
سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى ده‌يان كه‌ناڵى عێراقيى، وێنه‌ى راسته‌قينه و ئه‌ندازه‌ى ئه‌و وێرانكارييه‌ى له ئه‌نجامى ته‌قينه‌وه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه به كامێراى كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى وێنه‌ى گيراوه و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ته‌قينه‌وه تيرۆريستييه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى كه‌ڕاده‌ى به‌غدا وێڕاى زيانه گيانييه‌كانى كه بووه هۆى گيان له‌ده‌ستدان و برينداربوونى سه‌دان هاووڵاتى، بووه‌ته هۆى وێرانبوونى ناوچه‌كه‌ش.
سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى ده‌يان كه‌ناڵى عێراقيى، وێنه‌ى راسته‌قينه و ئه‌ندازه‌ى ئه‌و وێرانكارييه‌ى له ئه‌نجامى ته‌قينه‌وه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه به كامێراى كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى وێنه‌ى گيراوه و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى گرته‌ى ڤيديۆى كه‌ناڵى سى ئێن ئێن كه له ئاسمانه‌وه وێنه‌ى ناوچه‌كه گيراوه، بينه‌ر هه‌ست ده‌كات كه‌ڕاده بووه‌ته شارى خێوه‌كان و ناوچه‌يه‌كى كاره‌ساتبار.
ته‌قينه‌وه تيرۆريستييه‌كه رۆژى 4ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2016 روويدا.