ئاستى پێشكه‌وتنى كامێراى فڕۆكه‌كانى چاودێرى ببينه
به گوێره‌ى گرته ڤيديۆييه‌كان كامێراكانى چاودێرى هێنده پێشكه‌وتوون كه له ئاسمانه‌وه ده‌توانن وردترين خاڵ و جوڵه‌ى مرۆڤ تۆمار بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌و كاروانه‌ى چه‌كدارانى داعش كه له‌فه‌لوجه‌وه روويان كردبووه ناوچه بيابانييه‌كانى خۆرئاواى عێراق و له ناوچه‌ى عامريه‌ى فه‌لوجه له لايه‌ن فڕۆكه عێراقييه‌كانه‌وه بۆردومان كران، پرسيارى له باره‌ى ئاست و پێشكه‌وتنى كامێراى فڕۆكه‌كانى چاودێرى هێناوه‌ته ئاراوه.
به گوێره‌ى گرته ڤيديۆييه‌كان كامێراكانى چاودێرى هێنده پێشكه‌وتوون كه له ئاسمانه‌وه ده‌توانن وردترين خاڵ و جوڵه‌ى مرۆڤ تۆمار بكه‌ن و به ئاسانى ده‌توانرێت ورده‌كارييه‌كانى رووخسار و جه‌سته‌ى مرۆڤ و جۆرى چه‌ك و ده‌وروبه‌رى بخرێته‌ڕوو. ئه‌وه‌ش يارمه‌تيده‌ره بۆ ناسينه‌وه‌ى ته‌نانه‌ت تاوانبارانيش.