له حه‌سه‌كه ته‌قينه‌وه‌يه‌ك بووه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى 16 هاووڵاتى و برينداربوونى 25 كه‌سى ديكه
له شارى حهسهكهى رۆژئاواى كوردستان، ته‌قينه‌وه‌يه‌ك روويدا و به هۆيه‌وه 16 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا.
K24 – هه‌ولێر:
له شارى حهسهكهى رۆژئاواى كوردستان، ته‌قينه‌وه‌يه‌ك روويدا و به هۆيه‌وه 16 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له شارى حه‌سه‌كه رايگه‌ياند، ته‌قينه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كى ساڵحييه روويداوه و له كاتێكدا روويداوه كه خه‌ڵك له نزيك نانهواخانهيهك كۆببونه‌وه و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌كى زۆر قوربانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24 ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه بووه‌ته هۆى گيانله‌ده‌ستدانى 16 هاووڵاتى و ده‌يان كه‌سيش بريندار بوون.
پارێزگاى حه‌سه‌كه ده‌كه‌وێته باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا كه به رۆژئاواى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت و رووبار‌ى خابوورى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
پارێزگاكه كراوه‌ته چوار به‌ش و 14 ناحيه و ناوچه‌يه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و كێڵگه نه‌وتييه‌كانى رمێلان و هه‌ول و جه‌بسه له سنوورى ئه‌و پارێزگايهن و هاووڵاتيانيشى زۆربه‌يان به كاروبارى كشتووكاڵه‌وه سه‌رقاڵن و هه‌ريه‌ك له بهروبومهكانى گه‌نم و لۆكه و سێ‌و و ترێ به پله‌ى يه‌كه‌م له‌و پارێزگايه به‌رهه‌مده‌هێنرێن.