ته‌ندرووستى عێراق: شه‌هيدانى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى كه‌ڕاده گه‌يشتنه 255 هاووڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى عێراق رايگه‌ياند، ژماره‌ى قوربانيانى ته‌قينه‌وه تيرۆريستييه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى كه‌ڕاده‌ى به‌غدا زياتر بووه و به گوێره‌ى دوايين ئامار 255 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستداوه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى عێراق رايگه‌ياند، ژماره‌ى قوربانيانى ته‌قينه‌وه تيرۆريستييه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى كه‌ڕاده‌ى به‌غدا زياتر بووه و به گوێره‌ى دوايين ئامار 255 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستداوه.
ته‌قينه‌وه‌كه له رێگه‌ى ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراو و به هۆيه‌وه وێڕاى خستنه‌وه‌ى قوربانييه‌كى زۆر، بووه هۆى وێرانكردنى ناوچه‌كه و رێكخراوى داعش به‌رپرسيارێتى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى گرته ئه‌ستۆ.
ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه به خوێناويترين ته‌قينه‌وه‌ى تيرۆريستى هه‌ژمار ده‌كرێت كه له چه‌ند ساڵى رابردوودا وێنه‌ى نه‌بووه.