ئه‌مريكا ئيدانه‌ى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى كه‌ڕاده‌ى كرد
ئه‌مريكا ئيدانه‌ى ته‌قينه‌وه تيرۆريستييه‌كه‌ى داعش له گه‌ڕه‌كى كه‌ڕاده ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكى سپى ئه‌مريكا پشتيوانى و هاوسۆزى خۆى بۆ حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى دووپاتكرده‌وه و رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ئيدانه‌ى ته‌قينه‌وه تيرۆريستييه‌كه‌ى داعش له گه‌ڕه‌كى كه‌ڕاده ده‌كات.
له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى ئه‌نجاميدا، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا جۆ بايدن رايگه‌ياند، ئه‌مريكا به‌رده‌وامه له پشتيوانيكردنى عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ى.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مريكا به توندى ئه‌و په‌لاماره‌ى داعش ئيدانه ده‌كات و به كارێكى ترسنۆكانه و ئاماژه‌ى بێهيوابوونى داعش وه‌سفيده‌كات كه مه‌ده‌نييه‌كانى كردووه‌ته ئامانج.
ته‌قينه‌وه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كى كه‌ڕاده‌ى به‌غداى پايته‌خت كه له‌م هه‌فته‌يه‌دا روويدا و بووه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى 255 كه‌س و برينداربوونى زياتر له 300 هاووڵاتى ديكه به خوێناويترين ته‌قينه‌وه‌ى تيرۆريستى له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردووى عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت و به هۆيه‌وه وێڕاى زيانه گيانييه‌كان ده‌يان باڵه‌خانه و ماڵى هاووڵاتيانى وێران كرد و دواى رووداوه‌كه‌ش وه‌زيرى ناوخۆى عێراق محه‌ممه‌د سالم غه‌بان ده‌ستى له كاركێشايه‌وه.