ئه‌مريكا و سعووديه له‌سه‌ر كۆتايهێنان به داعش گفتوگۆ ده‌كه‌ن
به بێ ئه‌وه‌ى پێشتر واده‌ى كۆبوونه‌وه‌يان ديار كردبێت كۆبوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ده‌ڵێت، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى له‌گه‌ڵ عادل جوبهيرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه به بێ ئه‌وه‌ى پێشتر واده‌ى كۆبوونه‌وه‌يان ديار كردبێت دوێنێ سێشه‌ممه كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌ردوولا له‌باره‌ى چه‌ند پرسێكى ههنووكهييهوه وتوێژييان كردووه.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌يه‌ك، كه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ده‌ريكردووه، جۆن كيرى له‌گه‌ڵ عادل جوبه‌ير باسى له هه‌وڵه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كۆتايهێنان به داعش كردووه، ئه‌مه‌ش دواى رۆژێك دێت له‌و ته‌قينه‌وانه‌ى له سێ شارى سعووديه رووياندا.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه هه‌ردوولا له باره‌ى گرنگى ده‌ستپێكردنى قۆناغى راگوزه‌رى سياسى له سووريا و ره‌وشى ليبيا و هه‌وڵه‌كانى ئاشتيى له يه‌مه‌ن و دوايين پێشهاتى ره‌وشى فه‌له‌ستين بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كردووه.