کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دواخرا

کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی - سلێمانی
کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی - سلێمانی

K24 – هەولێر

هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی شەممەی داهاتوو، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لەسەر داوای یەکێتی وادەی کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

دوای ماوەیەک تێکچوونی پەیوەندییەکانیان رۆژی 28/1/2023، شاندی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر کێشەکانیان نێوانیان و دۆخی هەرێمی کوردستان کرد. بڕیاربوو رۆژی شەممەی داهاتوو 4ی شوباتی 2023 جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆببنەوە، بەڵام لەسەر داوای یەکێتی کۆبوونەوەکە دواخراوە.

جگە لە یەکێتی، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم چەند رۆژەدا سەردانی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی کردووە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و میکانیزمی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان. ئەمڕۆ شاندی پارتی لە هەولێر لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.