به ڤیدیۆ.. دۆناڵد ترامپ: عێراق زانكۆی تیرۆره
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته له هه‌ڵبژاردنی 2016، كه به لێدوانی سه‌یره‌كانی ناسراوه، رایگه‌یاند، سه‌دام حوسێن سه‌رۆكی پێشووی عێراق، به شێوه‌یه‌ك "باش" تیرۆریستانی ده‌كوشت.
ترامپ له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له كارۆلاینای باكووری گوتی: "سه‌دام پیاوێكی یه‌كجار خراپ بوو، به‌ڵام تاكه شتێك كه به باشی ئه‌نجامی دابێت، كوشتنی تیرۆریستان بووه، ئه‌و كاره‌ی زۆر به باشی ئه‌نجامداوه، ئه‌و له باره‌ی مافه‌كانییان قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌ده‌كردن، هه‌ر كه‌سێك تیرۆریست با، چاره‌نووسی كۆتایی پێهاتبوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا عێراق بووه‌ته شوێنێكی باش بۆ تیرۆر، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ببیه تیرۆریست بڕۆ عێراق، وڵاته‌كه بووه‌ته شێوێنكی هاوشێوه‌ی زانكۆی هارڤارد بۆ تیرۆر، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پێویست بوو له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، رێگه به تێكچوونی سه‌قامگیری عێراق نه‌دات، چونكه ئه‌و وڵاته دوای 13 ساڵ له داگیركردنی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، بووه‌ته لانكه‌ی رێكخراوی داعش.
دوای ئه‌و لێدوانانه، تیمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی هیلاری كلینتۆن كه‌وتنه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ترامپ و رایانگه‌یاند، ئه‌و لێدوانانه پاڵپشتیكردنی دیكتاتۆره كه له 2003 رووخێندراو له 2006یش له سێداره درا، چونكه تاوانی له دژی گه‌له‌كه‌ی خۆی ئه‌نجامدابوو.
له مانگی 10ی ساڵی پار، ترامپ رایگه‌یاند، جیهان له بارودۆخی باشتردا ده‌بوو، ئه‌گه‌ر سه‌دام حوسێن و موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیا، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات مابانه‌وه.
له ئێستاشدا هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی ئه‌مه‌ریكا، ترسی خۆیان له هه‌ڵبژاردنی ترامپ وه‌ك سه‌رۆكی وڵات نیشانداوه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، دۆناڵد ترامپ ره‌نگه ببێته هیتله‌ری ئه‌مه‌ریكا.