وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات و وابڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی عێراق، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق؛ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق؛ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ تاوتوێكردنی پرسه‌كانی تایبه‌ت به وزه و وه‌به‌رهێنان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لاڤرۆڤ به یاوه‌ری شاندێكی باڵای بازرگانی دێته عێراق، كه سه‌رۆكی چه‌ندین كۆمپانیای گه‌وره‌ی رووسی له‌خۆ ده‌گرێت.