كه‌سوكاری سه‌ربازه كوژراوه‌كان: رێكاری یاسایی له دژی تۆنی بلێر ده‌گرینه به‌ر
"تۆنی بلێر خراپترین تیرۆریستی جیهانه"
K24 - هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتی دوو ملیۆن وشه‌ییه‌كه‌ی چیلكۆت، له باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی عێراق، ئێستا كه‌سوكاری سه‌ربازه كوژراوه به‌ریتانییه‌كان، هه‌ڕه‌شه گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی ده‌كه‌ن له دژی تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی به‌ریتانیا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه‌سوكاری سه‌ربازه كوژراوه‌كانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانییان له له‌نده‌ن، خوشكی سه‌ربازێكی به‌ریتانی، كه له عێراق كوژراوه، گوتی: "دوای تێه‌پڕینی 11 ساڵ به‌سه‌ر كوژرانی براكه‌م و راهاتنم له‌گه‌ڵ ره‌وشه راسته‌قینه‌كه، دووباره گه‌ڕاومه‌ته‌وه ئه‌و كاته‌ی هه‌واڵی كوژرانی براكه‌مم پێگه‌یشت".
هه‌روه‌ها گوتی: "له هه‌موو جیهان له تیرۆریست هه‌یه، پێویسته هه‌موو كه‌سێك بیناسێت، ئه‌ویش تۆنی بلێره، خراپترین تیرۆریستی جیهانه".
راپۆرته‌كه‌ی جۆن چیلكۆت، كه ماوه‌ی 1981 رۆژه سه‌قاڵی نووسیوه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و دۆكیومێنته، ئه‌مڕۆ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، بڕیاری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر عێراق له ساڵی 2003، بڕیارێكه هه‌ڵه‌بووه و گوتی: "تا ئێستاش به‌ریتانییه‌كان، باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌ده‌ن".
دواتریش له راگه‌یه‌ندراوێك تۆنی بلێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، كه ئه‌و به‌رپرسه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له سه‌رده‌می ئه‌ودا روویداوه به‌بێ چاوپۆشین، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له داهاتوودا به وردی وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی چیلكۆت ده‌داته‌وه.