ئه‌مه‌ریكا: پلانمان هه‌یه باڵۆنه چینییه‌كه له‌سه‌ر زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی بخه‌ینه خواره‌وه
K24 - هەولێر:
تۆڕی میدیایی ئه‌ی بی سی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بوونی باڵۆنه چینییه‌كه‌وه، به‌شێك له گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌ردوو ویلایه‌تی كارۆلینای باكوور و باشوور به رووی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه، داخران و واشنتن پلانی خستنه خواره‌وه‌ی باڵۆنه‌كه‌ی هه‌یه.
پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاندبوو، دوای بینینی باڵۆنێکی چینی کە تایبەت بووە بە چاودێریکردن، دووەم باڵۆنی چینی بۆ چاودێریکردن لەهەمان شوێن بیندرا.
تۆڕی میدیایی ئه‌ی بی سی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌مانه‌وێت ئه‌و باڵۆنه چینییه بۆ مه‌به‌ستی توێژینه‌وه بپارێزین، یاخوود پلانمان هه‌یه له‌سه‌ر زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی بیخه‌ینه خواره‌وه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی ئەسوشیەدپرێز بڵاویكرده‌وه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رەزامەندی بۆ خستنە خوارەوەی باڵۆنە چینییەکە ده‌ربڕی.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، له سێ فڕۆكه‌خانه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كان به‌هۆی باڵۆنه چینییه‌كه راگیران.
رۆژی 2ـی شوباتی 2023، دوای ئاشکرابوونی باڵۆنێکی هەواڵگری چینی لە ئاسمانی ئەمەریکادا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ چین بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری ویلیا‌م کیم، کە پسپۆڕێکی ئەمەریکی شارەزای باڵۆنە سیخوڕییەکانە، رایگەیاند، باڵۆنەکان ئامرازێکی بەنرخی چاودێریکردنن، خستنەخوارەوەیان کارێکی قورسە.
کیم گوتی: باڵۆنە چینییەکان لە باڵۆنی ئاسایی دەچن کە بۆ کاروباری کەشوهەوا بەکاردێن، بەڵام چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازیان هەیە.