سوودانی له‌باره‌ی به‌های دۆلار و بودجه‌ی فیدراڵییه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئه‌منی، سیاسی و ئابووری عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 كراوه كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له سه‌روبه‌ندی پێشكهشكردنیهتی به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی رێكاره‌كانی داڕشتنه‌وه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی و گونجاندنی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی كابینه‌كه‌ی بۆ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی روونكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانی بانكی ناوه‌ندیی عێراق له‌گه‌ڵ بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكی له ئیسته‌نبوڵ كه پێش دوو رۆژ ئه‌نجامدرا، باسكردووه.
سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌و رێكارانه‌ی گیراوه‌ته‌به‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و چاكسازییانه‌ی بانكی ناوه‌ندییه له بواره‌كانی دارایی و بانكی ئه‌نجامی ده‌دات.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كراوه له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ناجێگیری به‌های دراو له‌سه‌ر هاووڵاتییانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی شاندی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ واشنتن بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی ئیسته‌نبوڵ.