سه‌یفولئیسلام قه‌زافی ئازاده ده‌كرێت
له‌سه‌ر داوای شێخه‌كانی هۆزی قه‌زازیفه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی كه‌ناڵی فرانس 24 ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، پارێزه‌رانی سه‌یفولئیسلام، كوڕی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی پێشووى ليبيا, رایانگه‌یاند، سه‌یفولئیسلام ئازاد ده‌كرێت.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی لیبیا, له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی كه‌تیبه‌ی ئه‌بوبه‌كر سدیق، كه ئه‌ركیان پاراستنی به‌ندیخانه‌كه‌ی سه‌یفولئیسلام قه‌زافییه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌ندیخانه‌كه نووسراوێكی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، كه تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌یفولئیسلام قه‌زافی، ده‌توانێت له ياساى لێبوردنی گشتی سوودمه‌ند بێت.
لێبوردنه گشتییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای داواكاری شێخه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی هۆزه‌كانی قه‌زازیفه‌یه بۆ ئازادكردنی سه‌یفولئیسلام، كه نیشته‌جێی هه‌ر یه‌ك له شاره‌كانی سرت و سه‌بها و وڵاتی چادن.
تیمی داكۆكیكاران له سه‌یفولئیسلام قه‌زای، داوای راگرتنی رێوشوێنه یساییه‌كانییان له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی لاهای كردووه و رایانگه‌یاندووه، كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی به به‌ر یاسایی لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وێت.
سه‌یفوئلئیسلام قه‌زافی, دووه‌م كوڕی موعه‌ممه‌ر قه‌زافییه و له ناوچه‌ی زنتانی باشووری رۆژئاوای ته‌رابلووسی پایته‌ختی لیبیا ده‌سته‌به‌ره، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2011 ده‌ستگیركرا.