ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ گرتووخانه‌یه‌كی باكووری رۆژئاوای سووریا هه‌ڵهاتن

K24 - هه‌ولێر:

20 چه‌كداری داعش له‌ گرتووخانه‌یه‌كی باكووری رۆژئاوای سووریا هه‌ڵهاتن. گرتووخانه‌كه‌ نزیكه‌ی دوو هه‌زار زیندانی له‌ خۆ ده‌گرێت و نزیكی سنووری توركیایه‌.

 ئاژانسی فرانس پرێس (AFP) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوای ئەوەی بوومەلەرزە ناوچەکەی گرتەوە 20 بەندکراوی نێو گرتووخانەیەک لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەڵاتن.

یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی گرتووخانه‌كه‌ به‌ فرانس پرێسی راگه‌یاندووه‌، گرتووخانەکە نزیکی شارۆچکەی راجۆیە لە نزیک سنووری تورکیا  و نزیکەی دوو هەزار زیندانی لەخۆ دەگرێت و زۆرینەیان سەر بە داعشن.

به‌رپرسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، دوای ئەوەی بوومەلەرزە روویدا و گرتووخانەکە زیانی بەرکەوت، یاخیبوون و ناڕەزایەتیی لەناو بەندکراوەکان دەستی پێ کردووە و هەندێك لە بەشەکانی نێو گرتووخانەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

ده‌شڵێت: بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان 20 بەندکراو هەڵاتوون کە سەر بە داعشن.