داعش كچه منداڵێكی ئێزیدی به 12 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشێت
ده‌یه‌وێ قه‌ره‌بووی زیانه مادییه‌كانی بكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ریكخراوی داعش هاوكات له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستدانی ناوچه‌یه‌كی زۆری ژێر ده‌سه‌ڵاتی، گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر زیندانییه‌كانی زیاتر كردووه، به‌تایبه‌تی بۆ سه‌ر ژنان و بازرگانی به ژنانی كهنیزهكراو.
ئامانجی داعش له‌م كاره، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانی مادییه كه به‌هۆی هێرشه‌كان و له‌ده‌ستدانی زۆرێك له سه‌رچاوه داراییه‌كانی، به‌ده‌ست نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌ناڵێنێت.
ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس به پشت به‌ستن به ریكلامه‌كانی داعش كه به مۆبایل له نێوان ئه‌ندامه‌كانیان ده‌گوازرێته‌وه، ئاشكرای كردووه قه‌واره و جۆری بازرگانی ئێستای داعش ئه‌وه‌ی پیشان ده‌دات كه پاش زیانه‌كانی ئه‌م دواییه، بۆ دابینكردنی پاره په‌نای بۆ ئه‌م بازرگانییه بردووه.
له یه‌كێ له ریكلامه‌كانی داعش كه له تێلێگرام بڵاو كرایه‌وه، كچێكی 12 ساڵه‌ی ئێزیدی بۆ فرۆش دانراوه و نووسیویه‌تی "جوان و پاكه" و نرخه‌كه‌شی 12 هه‌زار و پینجسهد دۆلاره.
ماڵپه‌ری ئه‌لعه‌ره‌بیه، كه ریكلامه‌كه‌ی بینیوه، رایگه‌یاند داعش منداڵێكی ئێزیدی پاك (باكره) بۆ فرۆش موزایده كردووه كه ته‌مه‌نی 12 ساڵه و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 12.5 هه‌زار دۆلار و به‌م زووانه ده‌فرۆشرێت.
كچێكی ته‌مه‌نی 18 ساڵی به‌ناوی لامیا به‌شار چوار جار هه‌وڵیدا له‌ده‌ستی داعش را بكات، له مانگی ئاداری رابروو له‌كاتی راكردن، مینێك پێوه ده‌ته‌قێته‌وه، كه چاوه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌موچاوی ده‌سوتێت و دوو له هاوڕیكانیشی له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵی و 20 ساڵی گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشحاڵه كه له ده‌ستیان رزگاربووه.
داعش ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له سێ هه‌زار كچ و ژنانی ئێزیدی گرتووه، كه پاش كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كانی، گوشاره‌كانی له‌سه‌ریان زیاتر كردووه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی.
رێكخراوی داعش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵ و ئه‌پلیكه‌یشن له‌سه‌ر مۆبابل به‌كار دێنێت بۆ بازرگانیكردن به ژنان وچه‌ك و هه‌ندێ له بواره‌كانی شه‌ڕ.