داعش ئه‌ندامانی له‌ناو ئاوی كوڵاودا ده‌سوتێنێت
له فه‌لوجه‌ش 19 چه‌كداری خۆی كوشتبوو
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی داعش حه‌وت له ئه‌ندامه‌كانی كه له به‌ره‌كانی جه‌نگ رایانكردبوو، فڕێدایه ناو ئاوی كوڵاو.
داعش كه له‌م دواییه له عێراق هێزێكی زۆری له‌ده‌ستداوه، دووچاری هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی ناوخۆی ده‌بێته‌وه.
له قه‌زای شرگاتی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، رێكخراوی داعش حه‌وت له ئه‌ندامه‌كانی كه له به‌ره‌كانی جه‌نگ رایانكردبوو، به خستنه ناو ئاوی كوڵاو كوشتووه.
به‌پێی شایه‌دحاڵه‌كانی ناوچه، هه‌ر حه‌وت چه‌كداری داعش پاش راكردنیان له به‌ره‌كانی جه‌نگ گیرابوون، كه به فڕێدانی ناو ئاوی كوڵاو سزادراون. هه‌ر حه‌وت كه‌س به ده‌ست و پێی به‌ستراو فڕیدرانه ناو ئاوی كوڵاو، تا ئه‌و كاته‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
ریكخراوی داعش له شه‌ڕی فه‌لوجه 19 چه‌كداری خۆی كوشتبوو كه له به‌ره‌كانی جه‌نگ رایانكردبوو.