هاشمی: سیسته‌می حوكم له عێراق ده‌گۆڕیت
تیرۆر به دڵی خۆی شوێن و كاتی ته‌قینه‌وه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
تارق هاشمی جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند به‌رزبوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له عێراق، جموجوڵێكی به‌ره‌و گۆڕان له ده‌سه‌ڵاتی ئێستاوه بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی حوكمڕانی باش هێناوه ئاراوه.
هاشمی له شاری ئیسته‌نبوڵ به "إيلاف" رایگه‌یاند كۆمه‌ڵكوژی نوێی له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا ئه‌وه‌ی پیشان ده‌دات كه تیرۆر هێشتا له‌و پێگه‌یه دایه كه ئامانجه‌كانی له شوێن و كاتی پێویست و به‌دڵی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات و حكوومه‌ت وه‌ك حكوومه‌تی پێشوو ناتوانێ پێشی پی بگرێت.
له ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی كه‌ڕاده 250 كه‌س كوژراون، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هێشتا نه‌یتوانیوه ناسنامه‌ی 150 قوربانی ئاشكرا بكات كه تاقیكردنه‌وه‌ی دی ئین ئه‌ی پێویستی به 15 تا 45 رۆژ هه‌یه.