ڤیدیۆ: هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق شاجوان بێهۆش ده‌كه‌ن
بۆ قوربانییه‌كانی كه‌ڕاده سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
شاجوانی عێراق سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانێك ده‌كات و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گازی فرمێسك ڕێژیان به ڕوودا ده‌ته‌قێنرێت و دووچاری چاو سوربوونه‌وه و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه "شه‌یما قاسم" شاجوانی عێراق له‌وكاته‌ی له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی ده‌كات بۆ كوژرانی "250" كه‌س له كه‌ڕاده، كه به‌هۆی هێرشێكی تیرۆریستی بوونه قوربانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گازی فرمێسك ڕێژیان به ڕوودا ده‌ته‌قێنن و به‌شێك له خۆپیشانده‌ران دووچاری چاو سوربوونه‌وه و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بن، له‌نێویاندا شاجوان.
خۆپیشاندانه‌كه شه‌وی چوار شه‌ممه به به‌شداری ده‌یان كه‌س له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی "كه‌ڕاده"وه به ئاراسته‌ی "ناوچه‌ی سه‌وز" ی به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو،كه باره‌گای سه‌ره‌كی حكومه‌تی عێراقی تێدایه.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده بووه‌ته هۆی توڕه‌بوونی هاوڵاتیانی عێراقی و حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان به كه‌مته‌رخه‌م و بێ توانا ناوده‌به‌ن له پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی سڤیل و به سه‌رچاوه‌ی كێشه و نه‌هامه‌تییه‌كانیانی ده‌زانن.
.jpg)