هێزه‌كانی ئه‌سه‌د رۆژنامه‌نووسێك له په‌خشی راسته‌وخۆدا ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
هه‌ڵمه‌تی گرتنی هه‌ڕه‌مه‌كی له دیمه‌شق ده‌ستیپێكردووه
K24 – هه‌ولێر
تۆری "دمشق الآن" له ماڵپه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه سه‌ر به رژیمی سوریایه رایگه‌یاند په‌یامنێرێكیان له كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا له ناوچه‌ی "البرامكة" ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه ره‌وشی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بۆ بینه‌رانی ده‌گواسته‌وه.
په‌یامنێره‌كه سه‌رقاڵی وێنه‌گرتني راسته‌وخۆ له فه‌یسبووك بووه، كه هێزه‌كانی ئه‌منی پێشی پێ ده‌گرن و لێی ده‌پرسن وێنه‌ی چی ده‌گری و بۆ چ لایه‌نێك كار ده‌كه‌ی و پاشان ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
ئه‌وه یه‌كه‌مجاره كه له په‌خشی راسته‌خۆدا، رۆژنامه‌نووس له سوریا ده‌ستگیر بكرێت.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی سوریا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه هێزه‌كانی حكوومه‌ت له دیمه‌شقی پایته‌خت به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ستیان به گرتنی هاوڵاتیان كردووه، كه رۆژنامه‌نووسێكی خۆیانیشی كه پشتگیری هێرشه‌كانی رژیم بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی مه‌ده‌نی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن ده‌كرد، له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كه‌وتووه و گیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری تۆری "دمشق الآن" رایگه‌یاند هێزه‌كانی ئه‌منی، په‌یامنێره‌كه‌یان له شاری دیمه‌شق له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی بۆ وێنه‌گرتنی راسته‌وخۆی ژیان له دیمه‌شقی پایته‌خت ده‌ستیگر كردووه.