به به‌شداری هه‌زاران هاووڵاتی نوێژی مردوو بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
له‌سه‌ر داواكاری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له مزگه‌وته‌كانی كوردستان نوێژی مردوو بۆ گیانی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا به‌رپا كرا.
پێشتر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام، داوایان كردبوو، رۆژی هه‌ینی راسته‌وخۆ دوای نوێژی هه‌ینی، دوو ره‌كات نوێژی مردوو بۆ گیانی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا و توركیا بكرێت.
ئه‌مڕۆ له مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به به‌شداری هاووڵاتیانی نوێژخوێنی هه‌رێمی كوردستان، دوای نوێژی هه‌ینی نوێژی مردوو بۆ گیانی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه كرا.
رۆژی (6ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوچه‌كانی باكووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان و ژماره‌یه‌ك شاری سووریای گرته‌وه و له ئه‌نجامیدا، زیاتر له (20) هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به هه‌زاران كه‌سی دیكه بریندار بوون.