له زیندانهكانی عێراق هۆڵی (ڤی ئای پی) دەدۆزرێتەوە
لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەدات

K24 - هەولێر
ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەدات، ئەگەر مەلەفی ئەو کەسانەی لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە بێسەروشوێن کراون، بەبێ چارەسەری لۆژیکی بمێنێتەوە، عێراق تووشی لێپرسینەوە و سزای نێودەوڵەتی دەبێت.
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە گفتوگۆیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلعەرەبی ئەلجدید، رايگهیاند، "مافیاکان" کاریگەرییان لە زیندانەکانی عێراقدا هەیە و زۆربەی زیندانییەکانیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە.
ساڵحی گوتیشی: راستی زیندانەکان لە عێراق باش نییە، زیاتر لە جارێک لەگەڵ وەزیری داد کۆبووینەوە، دڵنیامان کردەوە کە زانیاری و شایەتحاڵمان ههیه بۆ پشتڕاستکردنەوەی بوونی پێشێلکاری مافی مرۆڤ، دۆخێکی نەگبەتانە لە مەلەفی خۆراکدانی زیندانییەکان، ههیه.
دەشڵێت: دەستمان خستە سەر کێشەی قەرەباڵغی زیندانەکان، حکومەتی نوێی عێراقیش دانی نا بە بوونی پێشێلکاریی لهناو زیندانهكان، هەروەها ئیمەیڵێکیشی کردەوە بۆ وەرگرتنی سکاڵا، کە لەلایەن راوێژکاری مافی مرۆڤی سەرۆک وەزیران.
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگهیاند، لە لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان لە رێگەی جێگرانەوە سکاڵامان لە زیندانیان و کەسوکارەکانیانەوە پێگەیشت، لە ئەنجامدا سەردانی لەناکاومان بۆ ژمارەیەک زیندان کرد، هەروەها مافیاکانمان دۆزیەوە کە کاریگەرییان لەنێوان ئەو کەسانەدا دابەشبووە کە مادەی هۆشبەر بهسهر بەکارهێنەراندا دابهش دهكهن، ئەوانەی کە زیندانییەکان دەفرۆشن و دەکڕن، سێیەمیان خەمی خواردن و یەکێکی دیکەیان تایبەتمەندە بە ناساندنی مۆبایل و ئینتەرنێت.
ئهرشهد ساڵحی، ئەوەشی خستەڕوو: هۆڵی ڤی ئای پیمان دۆزیەوە کە زیندانییەکان بەبێ گوێدانە پێشینەیان، مانگانە تا 300 هەزار دینار (200 دۆلار) بەرتیلیان دەدا بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری تەواو، هەروەها له هه ندێک بەندیخانەکاندا داوای بڕه پاره له بنەماڵەی زیندانیان دەکرێت، بۆ ئه وەی رێگەیان پێبدرێت لەگەڵیان کۆببنەوه، هەرچەنده مافێکه که بڕیاره جار جار و به پێی یاسا کارپێکراوه کان ئه نجام بدرێت و ئەمەش گه ندەڵی روون و ئاشکرایه که نابێ رێگەی پێبدرێت بەردەوام بێت.
ساڵحی راشیگەیاندووە: دوای سەردانەکەیان راپۆرتێکیان ئامادە کردوووەو چاوەڕێی میوانداریکردنی وەزیری داد، خالد شوانی، و بەڕێوەبەرانی زیندانین لە لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان، لەبەر رۆشنایی ئەنجامی میوانداریکردنەکە، راسپاردەکان دەخرێنە بەردەم سەرۆککۆمار سهرۆك وەزیران محهممهد شیاع سوودانی، لەنێو ئەو راسپاردانەی پێشنیار کراون ئەوەیە کە زیندانییەکان دابەش بکرێن بەسەر ئەو زیندانانەی نزیک لەو قەزایانەی لێیەوە هاتوون، وەک ئەوەی سێ شوێنی ناوەندی لە باکوور و ناوەڕاست و باشووری عێراقدا هەبێت، چونکە خێزان هەیە لە گواستنەوەی لە باکوورەوە بۆ باشووری عێراق، بۆ ئهوهی منداڵەکانیان ببینن، ئەمەش کاریگەری ماددی و دەروونی زیانبەخشی هەیە.