وه‌زیرێكی پێشووى ناوخۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌بادی
به‌رپرسیارێتییه‌كان ده‌خاته ئه‌ستۆی سه‌رۆك وه‌زیران
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د غه‌بان، وه‌زیری ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی ناوخۆی عێراق، به‌رپرسیارێتی ره‌وشی ئه‌منی به‌غدای خسته ئه‌ستۆی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌و پێیه‌ی به‌رپرسی هێزه چه‌كداره‌كانه.
وه‌زیری پێشووی ناوخۆ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گوتی: "له‌وه‌ته‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆم وه‌رگرتووه له مانگی 10ی 2014، كه‌موكوڕییه‌كانی دۆسیه‌ی ئه‌منی وڵات و كێشه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئه‌و بابه‌ته‌مان دیاریكرد‌و راپۆرتێكمان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ریشه‌یی له بواری ئه‌منی ئاماده‌كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند لێژنه‌یه‌كمان پێكهێنا و پلانێكی تۆكمه‌مان داڕشت، به‌ڵام عه‌بادی رێگری له له ده‌ركردنی فه‌رمانی جێبه‌جێكردنه‌كه كرد".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ناكرێ دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوخۆ به‌و شێواوی و ئاڵۆزییه‌وه جێبهێڵرێت و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كان به‌بێ بوونی هیچ پلان و به‌رچاوڕوونییه‌ك و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كتر كار بكه‌ن و خوێنی عێراقییه‌كان به‌بێ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌و بواره، به‌فیڕۆ بڕوات".
هه‌روه‌ها روونیشكرده‌وه، عه‌بادی، به‌رپرسه له دۆسیه‌ی ئه‌منی و فه‌رمانه‌كان له‌لای ئه‌وه ده‌رده‌كرێن و كه‌سی یه‌كه‌م له گه‌وره و بچووكی دۆسیه‌كه و گوتی: "عه‌بادی فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری كردووه‌ته به‌رپرسی پرۆسه‌ی به‌غدا و ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی پێ به‌خشیوه له هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێكیان چاره‌سه‌ری گونجاو پێشكه‌ش بكه‌ن".
غه‌بان هه‌روه‌ها گوتی: "فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا، ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و كاركردنه‌ی له‌ده‌ستداوه كه‌له‌سه‌ری دامه‌زرابوو".
محه‌مه‌د غه‌بان راشیگه‌یاند، له مانگی 5ی ئه‌مساڵه‌وه، له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم راگه‌یاندووه، به‌ڵام كه‌ناڵی "ئه‌لعێراقییه" به فه‌رمانی عه‌بادی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی رووماڵ نه‌كرد.
ئه‌وه‌ش بۆ رێگریكردن له پیشاندانی راستییه‌كان له باره‌ی ره‌وشی ئه‌منی و ناوخۆ و ئاشكراكردنی كێشه‌كان بۆ رای گشتی و خه‌ڵك.
محه‌مه‌د سالم غه‌بان، له‌دایكبووی 1961ی به‌غدایه و له ساڵی 1981 په‌یوه‌ندی به ئۆپۆزیسیۆنی عێراقیه‌وه ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له ساڵی 1979 له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراق ده‌ستگیركراوه، له مانگی 10ی ساڵی 2014، پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی وه‌رگرتووه.
دوای ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كه‌ی ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.