"شەڕەکەی فڕۆکەخانەی هەولێر لەسەر نۆرەی گۆڕینەوەی دراو بوو"
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر روونکردەوە دەدات
K24 – هەولێر
ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر شەڕ لەنێوان چەند کەسێک روویداوە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەش دەڵێت: شەڕەکە لەسەر نۆرەی گۆڕینەوەی دراو بووە.
ئەحمەد وشیار بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەبارەی شەڕی چەند کەسێک لە فڕۆکەخانە بە کوردستان24ی راگەیاند: "لەکاتی نۆرە گرتن بۆ گۆڕینەوەی دراو، کەسێک پێش کەسێک کەوتووەو بووە بە دەمەقاڵەیان و هێزە ئەمنییەکان کێشەکەیان چارەسەر کردووە و هیچ کەسیش بریندار نەبووە".
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی هەولێر کێشە لەنێوان چەند کەسێک روویدا و گرتە ڤیدیۆکانی شەڕەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەوە.
دوای بڕیاری بانکی ناوەندئ عێراق بۆ جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، ئێستا لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 132 هەزار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بۆیە گەشتیاران لە فڕۆکەخانە پارەکانیان دەگۆڕنەوە.