رووسیا: هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌درێژایی سێ كیلۆمه‌تر به‌ره‌و لۆهانسك پاشه‌كشه‌یان كرد
K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (15ی شوباتی 2023)، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، له هێرشێكی رووسیادا هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌درێژایی سێ كیلۆمه‌تر كشانه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمی لۆهانسك.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیادا هاتووه، سه‌ربازانی رووسیا بە مەبەستی پێشڕەوی زیاتر چوونه‌تە ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی له دارستانه‌كانی هه‌رێمی لۆهانسك، له‌كاتی هێرشه سهربازیهكهدا، هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌شێوه‌یه‌كی په‌رش و بڵاو تاوه‌كو سێ كیلۆمه‌تر بۆ خاڵی دواتر کشانەوە.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، سه‌ربازه ئۆكرانیه‌كان، كه له شوێنه‌كانیان هه‌ڵاتن، ئامێره سه‌ربازه‌كانیان و لاشه‌ی كوژراوه‌كانیان جێهێشتووه.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئۆكرانیا ناوچه‌كه‌یان مین رێژ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ربازانی رووسیادا بته‌قێته‌وه و نه‌توانن پێشڕه‌وی زیاتر بكه‌ن.