سبه‌ی له‌م پارێزگایه‌ی عێراق پشووی فه‌رمییه

K24 - هەولێر:
ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سبه‌ی له ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له پارێزگای به‌غدا كرایه پشووی فه‌رمییه.
ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2023)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: به‌بۆنه‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی ئیمام كازم (ره‌زای خوای له‌سه‌ربێت)، سبه‌ی پێنجشه‌ممه 16ـی شوبات، له ته‌واوی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له پارێزگای به‌غدا كرایه پشووی فه‌رمی.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، پشووه‌كه فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریی و ئه‌منییه‌كان ناگرێته‌وه.