رووسیا سزای زیندانیكردنی شه‌ش ساڵی به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسێكدا سه‌پاند
K24 - هەولێر
دادگایه‌كی رووسیا رۆژنامه‌نووسێكی به شه‌ش ساڵ زیندانیكردن سزادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ره‌خنه‌ی له سوپای رووسیا گرتبوو، كه ساڵی رابردوو 600 كه‌سی له ماریۆپۆل كۆمه‌ڵكوژ كردووه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌وكاره‌ی به تاوانی جه‌نگ ئه‌ژمار كرد.
ده‌ستگیر كردنی رۆژنامه‌نووس ماریا پۆنۆمارێنکۆ كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "RusNews" له‌شاری بارناول كاری ده‌كرد، له‌سه‌ر ئه‌وه‌بووه، كه له‌به‌هاری رابردوو، هه‌واڵێكی بڵاوكردبووه‌وه و ناوی نابوو" شانۆی دراما" كه ماریۆپۆل له باشووری ئۆكرانیا روویدا.
دادگای كه‌رتی لینیسكی له بارناول، ئیدانه‌ی كاره‌كه‌ی رۆژنامه‌نووسه ته‌مه‌ن 45 ساڵیه‌كه‌ی كرد، كه هه‌واڵی ناڕاستی بڵاوكردووەته‌وه له‌سه‌ر سوپای رووسیا، هه‌روه‌ها سزای زیندانی كردنی شه‌ش ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پاندووە و 5 ساڵیش نابێت كاری رۆژنامه‌وانی بكات. به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی تایمزی له‌نده‌ن.
بۆردوومان كردنی ماریۆپۆل، هۆكاری به‌شێك له‌وسزایانه بوو كه به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پێنرا، ماریۆپۆل هێڵێكی گرنگه بۆ رووسیا بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانی به سوپاكه‌ی له‌وشوێنانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتووه.
رووسیا ره‌تی ده‌كاته‌وه بۆردوومانی ئه‌و شوێنه‌ی به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌نجامدابێت.
تیمی به‌رگریكارانی رۆژنامه‌نووس پۆنۆمارێنکۆ تانه‌ی له‌و بڕیاره‌ی دادگا داوه، ده‌ڵێن: بۆنۆمارینكۆ، دایكی دوومنداڵه، له‌وكاته‌وه‌ی ڕاگیراوه حاله‌تی ته‌ندروستی و ئه‌قڵی تێكچووه، چاره‌سه‌ری ده‌روونی لە زیندان بۆ كراوه.
هاوڕێكانی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ماریا له مانگی ئه‌یلوولی رابردوو هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه به‌رامبه‌ر به مه‌رجه‌كانی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌كه‌ی .
پۆنۆمارێنکۆ لە لێدوانی کۆتاییدا بۆ دادگاکە گوتی: رژێمە تاکڕەوەکان پێش ئەوەی بڕوخێن، دەگەنە لوتکەی دەسەڵاتی خۆیان.
