كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی له نێوان سه‌رۆكی پاریس و چێڵسی ئاشكرا ده‌بێت
ده‌نگۆی رۆیشتنی نێیمار له پاریس سانجێرمان تا دێت زیاتر ده‌بێت، ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه ئه‌و ئه‌ستێره به‌رازیلییه رووده‌كاته یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی.
تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئه‌مریكی، ئاشرای كردووه كه ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و تۆد بۆیلی خاوه‌نی یانه‌ی چێڵسی له باره‌ی گرێبه‌ستی نێیمار دا سیلڤا گفتووگۆیان كردووه و گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه ده‌ستبه‌رداری نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی بێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ یانه‌یه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی پێشكه‌ش بكه‌ن، تاكه بژارده‌ی به‌رده‌میان له ئێستادا چێڵسییه كه ئه‌نجامه‌كانیان له نێوخۆ و له ئه‌ورووپا باش نییه.
نێیمار هه‌فته‌ی رابردوو ته‌مه‌نی بووه 31 ساڵ په‌یوه‌سته به گرێبه‌ستێك به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆ تا 2027، به‌ڵام ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز هه‌یه ئه‌و یاریزانه پێش كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له پاریس بڕوات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، تۆد بۆیلی سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسی ئاماده‌یه نێیمار بگوازێته‌وه، پێشتریش له 2022 كاتێك تۆماس توخێل راهێنه‌ری چێڵسی بوو داوای ئه‌و هێرشبه‌ره به‌رازیلییه‌ی كرد بوو.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: خلێفی و بۆیلی له هۆتێلی لوكسێری له پاریس یه‌كتریان بینیوه و له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نێیمار گفتووگۆیان كردووه و له رێككه‌وتن نزیكن.
نێیمار له هاوینی 2017 به به‌های 222 ملیۆن یۆرۆ له بارسێلۆناوه روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نسییه‌كه له كۆی 172 یاری، 117 گۆڵ و 76 ئاسیستی كردووه.