باڵیۆزخانه‌ی چین له به‌غدا: لە 2022 بە بەهای 39 ملیار دۆلار نەوتمان لە عێراق کڕیوە
K24 - هەولێر:
باڵیۆزخانه‌ی چین له به‌غدا ئاماری هاورده‌كردنی نه‌وتی عێراق له‌ساڵی 2022 بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، به به‌های 39 ملیار دۆلار نه‌وتیان له‌عێراق كڕیوه.
باڵیۆزخانه‌ی چین له به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه، وڵاته‌كه‌ی له ساڵی رابردوو زیاتر له 55.49 ملیۆن تۆن له نه‌وتی خاویان له عێراق به‌گوژمه‌ی 39.04 ملیار دۆلار كڕیوه.
هه‌فته‌ی رابردوو باڵیۆزخانه‌ی چین له به‌غدا رایگه‌یاند، له‌ساڵی رابردوودا ئاستی گۆڕینه‌وه‌ی بازرگانی عێراق و چین 53 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تێپه‌ڕاندووه.
لەلایەکی دیکەوە، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایکرد، تەنیا لە مانگی کانوونی یەکەم، كۆی گشتی داهات و هه‌نارده‌ی نه‌وت، بریتیبووه له 7 ملیار و 708 ملیۆن و 556 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه.