سعوودیه ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كانی قه‌تیف و مه‌دینه ئاشكرا ده‌كات
هه‌ردوو كرده‌وه‌كه خۆكوژیی بوون
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه، ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری هه‌ردوو ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی مه‌دینه و قه‌تیفی ئاشكرا كرد یه‌كێكیان سعوودی بووه و پێشتریش به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعوودیه، ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی قه‌تیف ناوی عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ره و ته‌مه‌نی 23 ساڵ بووه.
ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری مه‌دینه‌ی نزیك مزگه‌وتی په‌یامبه‌ری ئیسلام، ناوی نائر موسلیم نوجێدی-یه‌و ته‌مه‌نی 26 ساڵ بووه، هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نائر به ره‌گه‌ز سعوودیه و پێشتریش به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری قه‌تیف جگه له خۆكوژه‌كه، هیچ زیانێكی گیانی و نه‌بوو، به‌ڵام كرده‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی مه‌دینه، 4 پۆلیس كوژران و 5 پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.