پارێزگاری دهۆک: بێ رێزی بەرانبەر بە هیچ ئایین و بیروباوەڕێک لە هیچ کەسێک قبووڵ ناکرێت
K24 - هەولێر:
لەسەر فەرمانی پارێزگاری دهۆک، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پارێزگای دهۆک لە دادگا سکاڵا لە دژی ئەو کەسە تۆمار دەکات کە سووکایەتی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام کردووە.
نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری دهۆک ئاشکرایکرد، کە بە فەرمانی پارێزگاری دهۆک، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆک سکاڵا لە دژی ئەو کەسە تۆمار دەکات کە سووکایەتی بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام کردووە.
نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری دهۆک راشیگەیاند، لە هەرێمی کوردستان پێکەوەژیان و رێزگرتن لەیەکدی هەیە، هەربۆیە بێ رێزی بەرانبەر بە هیچ ئایین و بیروباوەڕێک لە هیچ کەسێک قبووڵ ناکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، هاووڵاتییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سووکایەتی بە ئایینی ئیسلام کردووە و، دواتر پارێزگاری دهۆک فەرمانی کردووە سکاڵای لەسەر تۆماربکرێت.