سێ چه‌كداری داعش له سنووری كه‌ركووك كوژران
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق توانیویانه سێ چه‌كداری داعش له چیای حه‌مرین بكوژن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (17ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته توانیویانه سێ چه‌كداری داعش له چیای حه‌مرین، له باشووری كه‌ركووك بكوژن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئۆپه‌ڕاسیۆنی كوشتنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش به پشتبه‌ستن بووه به زانیارییه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی به ئامانجگرتنی سه‌ر به فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌رده‌وامده‌بن له ناوبردنی حه‌شارگه‌كانی "تیرۆریستان"ی داعش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگیری ئه‌و وڵاته و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كان.