بە وێنە: مەزارگەی سەید محەمەد لە پێش تەقینەوەكان و پاش تەقینەوەكان

پۆلیس لە سامەڕاش قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندووە و حەشدی شەعبی و سەرایای سەلام چوونەتە ناوچەكە

هەولێر:- K24

ژمارەی كوژراو و بریندارانی تەقینەوە خۆكوژییەكانی شارۆچكەی "بەلەد" بۆ زیاتر لە "90" كوژراو و بریندار بەرزبوەتەوە.

یەكێك لە خۆكوژەكان لە ناوەڕاستی قەرەباڵغی زیارەتكارەكانی مەزارگەی "سەید محەمەد"  خۆی تەقاندووەتەوە، و خۆكوژێكی دیكەیان خۆی بە كاروانێكی دیكەدا تەقاندووەتەوە كە بۆ سەردانی مەزارگەكە هاتبوون.

بەهۆی ئەو دوو كردە خۆكوژییەوە زیاتر لە "90" كەس كوژراون و بریندار بوون پێشبینی دەكرێت ژمارەی قوربانیەكان زۆر لەوە زیاتر بێت.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تا ئێستا "26" كەس گیانیان لە دەستداوە و "65" كەسی دیكەش بریندار بوون.

سەرچاوەیەك ئاماژەی بەوەكردووە جگە لەوەی دوو خۆكوژ خۆیان تەقاندووەتەوە، تەقەیەكی زۆریش لەو ناوچەیە كراوە.

پەیوەست بەو ڕووداوە، موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر فەرمانی بە "سەرایای سەلام" كردووە بەرەو بەلەد بكەونە ڕێ و پارێزگاری لە مەزارگەكە و سەردانیكەرانی بكەن.

پۆلیسی عێراق لە شاری سامەڕاش قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندووە.

ماوەیەكی كەم لەپاش تەقینەوە خۆكوژییەكان، ڕێكخراوی داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكان و هێرشكردنە سەر مەزارگەی شیعەكان ڕاگەیاند.