مه‌سرور بارزانی: یه‌كێتیی قوتابیان و لاوان مەڵبەندی پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی لێهاتوو و بەتوانا بوون

مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی لاوان و قوتابیانی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، "هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوان مێژوویەکی پڕ لە سەروەریان هەیە و لە قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن و داکۆکیکردن بوون لە پرسە نیشتمانییەکان".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (18ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023) بڵاوبووه‌ته‌وه‌، هاتووه‌، "لە یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی هەردوو رێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گشت ئەندامانی هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتن، نوێبوونەوە و بەردەوامییان بۆ دەخوازم ."

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، "هەردوو رێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان مەڵبەندی پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی لێهاتوو و بەتواناش بوون کە ئەمڕۆ زۆریان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا خزمەت دەکەن."

ده‌قی پەیامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان:

لە یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گشت ئەندامانی هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەم و هیوای پێشکەوتن و نوێبوونەوە و بەردەوامییان بۆ دەخوازم .

هەردوو یەکێتیی قوتابیان و لاوان مێژوویەکی پڕ لە سەروەریان هەیە و لە قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن و داکۆکیکردن بوون لە پرسە نیشتمانییەکان. هەروەها مەڵبەندی پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی لێهاتوو و بەتواناش بوون کە ئەمڕۆ زۆریان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا خزمەت دەکەن.

هیوادارم لە کاروانی خەباتی ڕێکخراوەیی خۆیاندا لە سەرکەوتنی بەردەوامدا بن لە پێناو پێگەیاندنی نەوەیەکی هوشیار و زانا و داهێنەر و نیشتمانپەروەر و تواناکانیان لە خزمەتکردنی گەل و وڵاتەکەیان بخەنەگەڕ.

یادی هەژدەی شوبات پیرۆز بێت و هەمیشە یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە پێشکەوتن و نوێبوونەوەی بەردەوامدا بن .

مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
18ی شوباتی 2023