جوتیار عادل: سبه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به گفتوگۆكان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، وابڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات.
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ینێ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكان سه‌ردانی به‌غدا بكات.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له چوارچێوه‌ی گفتوگۆكاندا، پرسی یاسای نه‌وت و غاز، پڕۆژه‌یاسای بودجه، شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق تاوتوێده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به پرسی بودجه‌ی 2023، رۆژی پێنجشه‌ممه (16ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، جوتیار عادل ئاشكرایكرد، رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ـی فیدراڵی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی كراوه و ئه‌ركه‌كانی هه‌ردوولا دیاریكراون، به‌ڵام "هه‌ندێك ورده‌كاری ماون" پێویسته گفتوگۆیی زیاتریان له‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشتگوێ نه‌خرێن.
رۆژی (11ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانێكی دوو رۆژه‌ی بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت و پلاندانانی عێراق، ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و كۆمپانیای سۆمۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه (11ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌لایه‌ن هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقه‌وه پێشوازی لێكرا و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵی كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌ت، له‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، جه‌خت له‌سه‌ر ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ به‌غدا.