پۆلیسی هه‌ولێر: له‌ناو بازاڕی قوشته‌په ئافره‌تێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، ئافره‌تێك له‌ناو بازاڕی ناحیه‌ی قوشته‌په‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه ده‌كوژرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (18ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (كاتژمێر 5:00ـی ئێواره)، له‌ناو بازاڕی قوشته‌په، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی نێوانیان كه‌سێك به‌ناوی (م. و. ا.)ـی ته‌مه‌ن 26 ساڵان به گولـله له هاوسه‌ری پێشووی ده‌دات و به‌و هۆیه‌وه ئافره‌ته‌كه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئافره‌ته‌كه ناوی (شاجوان سه‌باح حه‌مه‌كه‌ریم)ـه و تەمەنی 22 ساڵانه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخرا و رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کراوه بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر.