یونسێف: نزیكه‌ی 7 ملیۆن منداڵ له توركیا و سووریا مه‌ترسیان له‌سه‌ره
K24 - هەولێر
نوێنه‌رێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاشكرای ده‌كات، نزیكه‌ی 7 ملیۆن منداڵ به‌هۆی بوومهلهزهكهی توركا و سووریا مه‌ترسیان له‌سه‌ره، به‌هۆی نه‌بوونی ماڵ و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه.
نوێنەری ناوچەیی رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) محمد ئەلهەواری رایگەیاند: نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار منداڵ لە سووریا و چوار ملیۆن و 500 هەزار منداڵ لە تورکیا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، خێزانی ئەو منداڵانە رووبەڕووی بارودۆخێکی سەخت بوونەتەوە، بەو پێیەی ماڵەکانیان لەدەستداوە و دەستیان بە ئاوی خواردنەوە ناگات، هەروەها مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی کۆلێرا لەسەرە، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وكاره‌ساته سرووشتیه‌وه بووه، كه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر روویدا.
ئەلهەواری، روونیشی كرده‌وه: "ژمارەی ئەو منداڵانە لە باکووری سووریا نزیکەی دوو ملیۆن و 500 هەزار منداڵە، لە باشووری تورکیاش 4 ملیۆن و 500 هەزار کەسی تێپەڕاندووە".
جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه: ئەرکی سەرەکی ئەو تیمانەی کە ئێستا لە باکووری سووریا و باشووری تورکیان، هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و دەستنیشانکردنی ئه‌گه‌ری مەترسییەكان بە شێوەیەکی ورد ده‌كه‌ن.
رۆژی 6 ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێكخته‌ر لە پارێزگای مەڕەشی باکووری کوردستان روویدا، به‌پێی دوایین ئاماری دەزگای کارەسات و دۆخه لهناكاوهكان لە توركیا (ئافاد) له ئه‌نجامی بوومەلەرزەكه‌ی توركیا 40 هەزار و 642 کەس گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها ژماره‌ی گیانیان له‌ده‌ستدانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریاش گه‌یشتووەته 2274 كه‌س.