باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە هۆشداری دەداتە رەوەندی عێراقی
دوای بوومەلەزرەکەی شەوی رابردوو
K24 - هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییانی عێراقی نیشتەجێی شاری هاتای تورکیا و ناوچەکانی دەروروبەری ئاگادار دەکاتەوە و هۆشداریان پێدەدات لە باڵەخانە زیانپێکەوتووەکانی بوومەلەرزە نزیک نەبنەوە.
هەروەها باڵیۆزخانەی عێراق هێڵێکی پەیوەندی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی لەکاتی پێویست و لە ناکاودا هاووڵاتییانی عێراق لە تورکیا پەیوەندی بە باڵیۆزخانە یان بە کونسوڵخانەی وڵاتەکەیانەوە بکەن.
ژمارەی باڵیۆزخانە لە ئەنقەرە: 00905368787900
ژمارەی کونسوڵخانەی گشتی لە دیلۆک: 00905342054495
شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.4 پلەی رێختەر چەند ناوچەیەکی تورکیا و سووریای هەژاند و ژمارەیەک پاشلەرزەش روویاندا.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، بوومەلەرزەکەی ئەمجارە، گیانلەدەستدانی سێ کەس و برینداربوونی 343 کەسی دیکەی لە هەردوو وڵات لێکەوتەوە.