هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رێککەوتننامەی نێوان بەغدا و واشنتن تاوتوێ دەکات

K24 - هەولێر

هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ نووسینگه‌ی عه‌ممار حه‌كیم چه‌ند پرسێك و راپۆرتی شاندی حكومه‌ت بۆ واشنتن تاوتوێ ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا هاتووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی حكومه‌ت راپۆرتی سه‌ردانیان بۆ واشنتن خستۆته‌ڕوو و گفتوگۆ له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی چۆنێتی كاراكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات و گه‌لدا بێت كرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ پشتیوانی گه‌وره‌ی خۆیان بۆ حكومه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی ژینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پێشخستنی ژێرخانی وزه‌ و باشتركردنی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رته‌ گرنگه‌كانی كاره‌با و وزه‌ و هاوكات پشتیوانی خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ رێگری به‌ قاچاخبردنی دۆلار كردوه‌ته‌وه‌.

هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه‌، ره‌شنووسی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌ و به‌منزیكانه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت.