زانیاری نهێنی لەبارەی سەردانەکەی بایدن بۆ کیێڤ ئاشکرا دەکرێت
K24 - هەولێر
بەگوێرەی زانیارییەکان پێش سەردانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، رووسیا ئاگادارکراوەتەوە.
هەرچەندە سەردانەکەی رۆژی 20ی شوباتی2023ی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کیێڤ بە سەردانێکی رانەگەیەندراو و نهێنی وەسف دەکرێت، بەڵام پێشتر چەند رۆژنامەنووسێک و رووسیا لەو سەردانە ئاگادار کراونەتەوە.
سابرینا سدیقی، پەیامنێری رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە واشنتن، لەبارەی وردەکارییەکانی سەردانەکەی بایدن بۆ کیێڤ، کە پێشتر رووسیا لەو سەردانە ئاگادار کرابوویەوە، ئاماژەی بەوە داوە کە رێککەوتی 17ی شوبات لەگەڵ پەیامنێری ئەسۆوشیەیتید پرێس، ئیڤان ڤوجی بۆ "کۆبوونەوەیەکی تایبەت" بانگهێشت کراوە لە نووسینگەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆشکی سپی، کەیت بێدینگفیڵ، لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بووە و بە سدیقی و ڤوجی راگەیاندووە، کە بایدن سەردانی کیێڤ دەکات و ئەو دوو رۆژنامەوانەی رووماڵی سەردانەکە دەکەن، ئەوان دەبن.
سەرچاوە: aa