پوتن: ئۆكرانیا رق و كینه بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا، له وتاری ساڵانه‌ی خۆیدا رۆژئاوای تۆمه‌تبار كرد‌و گوتی: رۆژئاوا ده‌ستی به‌جه‌نگی ئۆكرانیا كرد، وڵاتانی رۆژئاوا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان فراوان ده‌كرد، بۆیه رووسیا ویستی ئه‌وه رابگرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ڤلادیمێر پوتن وتاری ساڵانه‌ی خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی رووسیا بۆ "كۆتاییهێنان بوو به‌نازییه نوێیه‌كانی ئۆكرانیا".
سه‌رۆكی رووسیا گوتیشی: جیهان گه‌واهیده‌ری ریشه‌ییه كه مێژووی وڵاته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان دیاری ده‌كات، ئێمه به‌كاتێكی سه‌خت دا تێپه‌ر ده‌بین به‌ر له رووداوه مێژوویه‌كان.
به‌گوته‌ی سه‌رۆكی رووسیا، ئۆكرانیا رق و كینه بڵاوده‌كاته‌وه، گوتیشی: هه‌وڵمانداوه كێشه‌كان به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ئۆكرانیا له هه‌رێمی دونباس هاوكاری تیرۆریسته‌كان ده‌كات.
ڤلادیمێر پوتن سوپای ئۆكرانیا به‌هۆكاری رووبه‌رووبوونه‌وه خوێناویه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی دۆنباس ده‌زانێت، روونیشی كرده‌وه، له قۆناغه‌كانی رابردوودا روسیا خه‌ریكی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بوو بۆ هه‌رێمی دۆنباس، به‌ڵام رۆژئاوا كاری له‌سه‌ر فریودان ده‌كرد، هه‌مان ئه‌و شێوازه‌ی له‌گه‌ڵ یوگسلافیا و عێراق و سوریا كردیان.