رەوتی سەدر لێدوانێکی مالیکی رەتدەکاتەوە
K24 - هەولێر:
ره‌وتی سه‌در لێدوانێكی نووری مالیكی ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، هیچ په‌یوه‌ندی و دانوستانێك له نێوان ره‌وته‌كه و مالیكی له‌ئارادا نییه.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، ئه‌حمه‌د ره‌بیعی ئه‌ندامی ره‌وتی سه‌در گوته‌كانی نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپەیمانی ده‌وڵه‌تی یاسای رەتكرده‌وه، كه له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رادیۆی مۆنتی كارلۆی فه‌ڕه‌نسی رایگه‌یاندبوو، به‌م نزیكانه ناكۆكیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در كۆتایی دێت.
ره‌بیعی دووپاتیكرده‌وه، هیچ ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ك یانیش دانوستان بۆ ئاشتبوونه‌وه و ته‌نانه‌ت چاوپێكه‌وتنێكیش بۆ هیچ مه‌به‌ستێك له‌نێوان ره‌وته‌كه‌یان و نوری مالیكی‌دا نه‌بووه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئه‌مڕۆ نوری مالیكی له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان، به‌و هیوایه‌ی كۆتایی به ناكۆكییه‌كانی نێوانیان بهێنن و دووپاتیكرده‌وه، به‌م نزیكانه ته‌واوی ناكۆكیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در سفر ده‌كرێنه‌وه.