روسیا داوا له واشنتن ده‌كات هێزه‌كانی له ئۆكرانیا بكێشێته‌وه
K24 - هەولێر
وه‌زارە‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا داوا له واشنتن ده‌كات، هێز و كه‌ره‌سته‌كانی ناتۆ له ئۆكرانیا بكێشێته‌وه، هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانی دژی رووسیا رابگرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بانگهێشتی لین تره‌یسی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای كرد، بۆ ئه‌وه‌ی داوا له واشنتن بكات سه‌رباز و كه‌ره‌سته‌كانی ناتۆ له ئۆكرانیا بکێشێته‌وه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی رۆژئاوایه بۆ كیێڤ.
وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: بۆ هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه پێویسته واشنتن هه‌نگاو بنێت بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێز و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی ناتۆ و راگرتنی چالاكییه‌كانی دژ به رووسیا.
رۆژی سێشه‌ممه 21 شوبات، ڤلادیمێر پوتن له وتاری ساڵانه‌ی خۆیدا رۆژئاوای تاوانبار كرد به‌ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا.
به گوته‌ی پوتن "هاوپه‌یمانه‌كانی كیێڤ له‌پێش هه‌موویانه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیاره له‌م شه‌ڕه كه ماوه‌ی ساڵێكه به‌رده‌وامه".